TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی : سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Mart 2026 02:53
PeyamaKurd -  مەسروور بارزانی : سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداری لە پرسەی شەهید ووڵات تاهیر پەیامێکی تووندی ئاراستەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان و حکوومەتی عێراق کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێیەکی سەپێندراو.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ڕایگەیاند: چەندین پەیوەندیم لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانەوە پێگەیشتووە؛ هەمووان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و هاوڕاین کە دەبێت یارمەتی یەکتر بدەین بۆ گەڕانەوەی ئاشتی.

باسی لەوەش کرد : خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کوردستان بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

 سەرۆکوەزیران ووتی، نامانەوێت بە زۆر بمانخەنە بەرەیەکەوە و ئەم ڕەفتارە دوژمنکارانەی بەرامبەرمان دەکرێت، لە بیری خەڵکی کوردستان ناچێتەوە.

داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین چیتر پاڵپشتی ئەو گرووپە چەکدارانە نەکات و پێویستە سنوورێک بۆ ئەم پەلامارانە دابنرێت.

سەبارەت بە کارەبا سەرۆکوەزیران دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و ووتی، کەمبوونەوەی کارەبا دەرئەنجامی شەڕە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

Paylas: